ÎranNûçeRojhilatanavin

سەرلەشکەر باقری : دوژمن لە توانایی بەرگریی ئێران تێگەیشتووە

سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : توانایی بەرگری دەریایی ئێران ؛ دوژمنانی هەروا سەرلەشێواو کردووە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  سپانیوز ؛ سەرداری سەرلەشکەری پاسدار موحەمەد باقری ” سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە  چەکدارەکانی   ئێران  ڕۆژی پێنجشەمە  لە ڕێ و ڕەسمی  دەستپێکی  پێنجەمین کۆبوونەوەی  نیشتمانی  ” ئاوگەڕی خێرا ” لە تاران  خێرایی   سەقام و ئەهوەنی و  ڕادار نەگر و بە ئاسانی بە کار هێنان و  ئاستی کارابوونەکەی وهێزمەندیی مانوڤری لە تایبەتمەندیەکانی  ئاوگەڕە خێراکان هاوەردە ئەژمار .  سەرداری سەرلەشکەری پاسدار موحەمەد باقری لە درێژە قسەکانی دا  تایبەتمەندیی ژئێو پولوتیک و  ژێئو ئستراتژیک لە خاڵەکانی هێزمەندیی ئێر ان زانی  و وتیشی :  ئێرانی  ئیسلامی  خاوەنی کەنارە درێژەکان  لە باکوور و بە تایبەت  باشوورە  کە لە هەرێمەکانی دیاریکەر و  هێزمەندی  ناوچەکە و جیهانن  . نابراو   وێڕای  ئاماژە بە  گرینگایەتی  ناوچەی کەنداوی فارس  وتی  : ئەم ناوچەیە  جگە لە   گرینگایەتی  زاتیی  کەنار و دەریا  خاوەنی  گەورەترین  سەرچاوەی  فوسیلیی  جیهان  بریتی لە نەوت و گاز بووە  و  دڵی  ئابووری  و وزەی  جیهانە . سەرۆکی  ئەرکانی  گشت هێزە چەکدارەکانی  ئێران  جۆری  هەڕەشەکان و دۆژمنایەتی کردنی  ئەمریکا و دەسەڵاتە پاوانخوازەکانی  دژی  نیزام و نەتەوەی   ئێرانی  گەڕاندەوە بۆ بنەمای دەریایی و وتیشی: دوژمنانی   ئێران  کە  دەسەڵاتی  خۆیان لە دەریا چڕ کردووەتەوە  بە ڕوونی  دەزانن  کە لە گۆڕەپانی  شەڕێکی  ڕاستەقینەدا لاوازن و زیانی قورس  دەبینن

Bir cevap yazın

E-posta hesabınız yayımlanmayacak. Gerekli alanlar * ile işaretlenmişlerdir

Başa dön tuşu
Kapalı