IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- وشداری دان لەسەر توندوتیژ و هەوڵی ئەتنی و هۆزی لە ئێراق

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق، توندوتیژی و هەوڵی تایفەیی بە هۆی کوشت و بڕی خەڵک و لەناوچوونی ئەم وڵاتە زانی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  ئیسنا، عەبدولمەهدی کەربەلایی  نوێنەری ئایەتوڵڵا سیتسانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە خوتبەکانی نوێژی هەینی وێڕای  پیرۆزبایی کردنی  ئازاد کرانی شاری مووسڵ  پێداگری  کرد  بە لەبەرچاو گرتتنی  خەرج  وبەرجی ئەم سەرکەوتنە  درێژەی بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە  گەندەڵی و پشک بەندییەک لەوڵات پێویستە.

شێخ محەممەد مەهدی خالسی  مامۆستایەکی ئایینی ئێراقیش  لە خوتبەکانی نوێژی هەینی لە بەغدا  وێڕای پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی ئازاد کرانی شاری مووسڵ و شکستی  تاقمی تیرۆریستیی داعش، بنیات نانەوە، چاکسازی و ڕزگارکرانی ئێراقی لە گرفت و پێداویستیی نەتەوەیی زانی و وتیشی :  لە سای بەرنامەی دەساڵەی دەوڵەتی ناوەندی بۆ بنیات نانی ناوچە زەبر وێکەوتووەکان لەپەلاماری تیرۆریستان، هەوڵی نەتەوەیی گرینگترین بژاردە لەم ڕێگایە یە.

ئەم مامۆستا ئێراقییە  هەروەها گەڵاڵەی گشت پرسی  جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لەم وڵاتەی  بە پیلانی ئەمریکی  -ئیسرائیلی   لە باکووری ئێراق زانی و وێڕای دانی وشیاری  سەبارەت بە پەیڕەوی کردن لە ئەمریکا وتیشی : ئازادی ، دەسەڵات و سەروەری کوردەکان، ئازادی و سەروەری گەلی ئێراقە و  ئەمەش تەنیا بە یەکگرتوویی و هاوپشتی لەم وڵاتە دەستەبەر دەکرێت

Bir cevap yazın

E-posta hesabınız yayımlanmayacak. Gerekli alanlar * ile işaretlenmişlerdir

Başa dön tuşu
Kapalı